Cankut Taşdan,1 23
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له راپۆرتێكدا له‌ژێر ناوی "فه‌تۆ، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی" كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاكادیمی پۆلیسی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه "راستی ئه‌وه ئاشكرایه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حاكمی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌مریكا هاریكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌ك فه‌تۆ كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا شیكاری ورد كراوه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه بیانییه‌كان و چالاكییه‌كانی له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهاندا و زانیاری ورد خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی پێكهاته‌ی مێژوویی، تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ماكانی و ئامانجه‌كانی، پێكهاته میدیایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی له وڵاتانی ئه‌ورووپا، بەلقان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، رووسیا، ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه دراوه كه به هۆی ئه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مریكا ده‌ژی ئێستا ئه‌و وڵاته بووه‌ته ناوه‌ندی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و رێكخراوەكه له ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو قوتابخانه‌ی دروستكردووە و خاوه‌ن تۆڕی بازرگانییه كه قه‌باره‌ی ئابووری گه‌یشتۆته ملیارەها دۆلار.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كه له ئه‌مریكا له سه‌روو ١٤٠ قوتابخانه‌ی هه‌یه و نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن و داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و رێكخراوه به هۆی چالاكییه‌كانی له ئه‌مریكا زیاتره له ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و تیایدا هاتووه "راستی ئه‌وه ئاشكرایه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حاكمی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌مریكا هاریكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌ك فه‌تۆ كردووه".
وێڕای "رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاری كاروباری سزا و راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران" هێشتا ئه‌مریكا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن-ی راده‌ستی توركیا نه‌كردۆته‌وه و فه‌تۆ پته‌وتر له جاران چالاكییه‌كانی لۆبی به‌هێز كردووه له كایه‌ی سیاسیی له ئه‌مریكا و له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه نیشاندراوه كه به ته‌رخانكردنی هه‌موو خه‌رجییه‌كانیان رێكخراوه‌كه زوو زوو گه‌شتی كولتووری بۆ نوێنه‌ران و سیناتۆران ئه‌نجام ده‌دات.