Hemın Othman Mohammed
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
عومه‌ر شیشان، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده باڵاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئاماك كه به نزیكی له رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناسراوه، شیشان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ كوژراوه. ئاژانسه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی ناوبراو نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ره‌نگه شیشانی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له سووریا كوژرابێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له 4ی ئاداردا شیشانیان كردبووه ئامانجی هێرشی ئاسمانی له سووریادا.