Yusuf Özcan
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
پاریس - AA
سه‌رکۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، جاك شیراك له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شیراك-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه شیراك كه له ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٧ پۆستی سه‌ركۆماری به‌ڕێوه‌بردووه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كردووه.
باس له‌وه‌یش كراوە كه جاک شیراك ماوه‌یه‌كی زۆربوو به ده‌ست كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌یناڵاند.
جاک شیراك له ساڵی ١٩٦٥دا كاتێک وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا له سانت-فیریۆل كاری كردووه چووه‌ته نێو کایەی سیاسه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بووه بە ئەندامی پەرلەمانی فەڕەنسا له ساڵی ١٩٧٧دا بووه سه‌رۆك شاره‌وانی پاریس.
جاک شیراك له ساڵی ١٩٨٦ له سه‌رده‌می سەرکۆمار فرانسۆ میتران، كراوه بە سه‌رۆكوه‌زیران.
جاك شیراك له ساڵی ١٩٩٥دا له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا بە سەرکۆمار هەڵبژێردرا و به‌درێژایی ١٢ ساڵ وه‌ك سهركۆمار كاری كردووه.