Behlül Çetinkaya,Hemın Othman Mohammed
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئیسلام ئاباد - AA
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنانی هیندستان له جامو و كشمیر ئه‌نجامدراوه له پێنجی ئابه‌وه له‌وه‌ته‌ی ستاتۆی تایبه‌تی هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگیراوه تا ئه‌مڕۆ، ١٣ هه‌زار كوڕی گه‌نج بێ سهروشێن بوون.
راپۆرتی ''دۆزینه‌وه‌ی راستیی'' كه له رۆژانی ١٧-٢١ی ئهیلوول له لایه‌ن سندوقی ژنانی موسڵمانی هیندستان (MWF)، فیدراسیۆنی ژنانی نیشتمانی هیندستان (NFIW) و رێكخراوی ژنانی پێشكه‌وتوو (PMS) له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له جامو و كشمیر ئاماده‌كراوه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌ر سێ رێكخراوه‌كه به‌ڕه‌وه‌چوو، بۆ رای گشتیی راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆكی سندوقی ژنانی موسڵمانی هیندستان (MWF)، سیهدا حامید ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ی خستەڕوو و گوتی: ''جامو و كشمیر هه‌رێمێكه هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووره له مرۆڤایه‌تی''.
سیەدا حامید باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامیانداوه چاویان كه‌وتووه به‌و خانه‌وادانه‌ی کە منداڵه‌كانیان بێسه‌روشوێنبوون و گوتی: ''له پێنجی ئابه‌وه تا ئێستا له كشمیر نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كوڕی گه‌نج بێ سه‌روشوێن بوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ربازانی هیندستان گه‌نجه‌كانیان ده‌ستگیركردوون و داوای ٢٠ هه‌زار بۆ ٦٠ هه‌زار روپیه‌ی هیندستانی ده‌كه‌ن له خانه‌واده‌كانیان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت رزگاریان بكه‌ن''.
سەرۆکی سندوقی ژنانی موسڵمانی هیندستان (MWF) باسی له‌وه كرد كه ژمارەیەک خانه‌واده منداڵه‌كانیان نه‌بینیوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند ''به هۆی رقی سه‌ربازانی هیندستان له گه‌نجانی كشمیری، كاتێک به‌توندی له ده‌رگای كشمیرییه‌كان ده‌درێت كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌نێرن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه. ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه گه‌نجان رزگار ده‌كات، به‌ڵام زله‌ی هیندستان به‌ر هه‌مووان ده‌كه‌وێت''.
سیەدا حامید باسی له‌وه كرد كه پاش نوێژی ئێواره رووناكی له ماڵه‌كاندا ده‌كوژێنرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆدا سه‌ربازان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ماڵان‌دا و ته‌واوی گه‌نجانیان ده‌ستگیركردووه.
سەرۆکی سندوقی ژنانی موسڵمانی هیندستان (MWF)باسی له‌وه‌ش كرد كه جامو و كشمیر بووه‌ته شوێنێك كه بۆ تێگه‌یشتن له هاتنی سه‌ربازان خه‌ڵكی سه‌گ راده‌گرن و به رووناكی مۆبایل له ماڵه‌وه رێده‌كه‌ن و گوتی: ''هه‌ر كه‌سێك بڵێت له كشمیر ده‌ستكراوه به ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان راستیی ده‌شارێته‌وه و درۆ ده‌كات''.
- ''ته‌مه‌نی دهستبهسهرگرتن دابه‌زیوه بۆ ١٠ ساڵی''
سكرتێری گشتیی فیدراسیۆنی ژنانی نیشتمانی هیندستان (NFIW)، ئانی راجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا، جگه له خه‌ڵكی ئاسایی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ئاسایش كۆبوونه‌ته‌وه.
ئانی راجا ئه‌و رووداوانه‌ی به ''كۆمه‌ڵكوژی به ده‌ستی هیندستان'' ناوزه‌ند كرد كه له پێنجی ئابه‌وه تا ئێستا له كشمیر روویانداوه و كچانی گه‌نج له هه‌رێمه‌كه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن سه‌ربازانی هیندستانه‌وه و گوتی: ''ته‌مه‌نی ئه‌و كوڕانه‌ی له جامو و كشمیر ده‌ستگیركراون دابه‌زیوه بۆ ١٠ ساڵی. ئه‌و دایكانه‌ی چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كردوون باس له‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵه‌كانیان له میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان له شه‌واندا ده‌ستگیركراون. دایكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ترسن ئه‌و منداڵانه‌شیان كه بۆ یاری ده‌چنه ده‌ره‌وه نه‌بیننه‌وه''.
ئانی راجا باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستگیركراون چاره‌نووسیان نادیاره و گوتی: ''ژمارەیەک خانه‌واده كه به‌شوێن منداڵه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن ئه‌گه‌ر زانیاریشیان پێ بگات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی منداڵانیان له گرتووخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جامو و كشمیرن زۆربه‌یان نازانن له چ گرتووخانهیهكدان''.
راجا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌كێكی دیكه له تراجیدیا مرۆییه‌كان له بواری ته‌ندروستیدایه و گوتی: ''به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له زۆر كاتدا ناتوانرێت به‌ده‌م نه‌خۆشه‌وه بچن. نه‌خۆشه‌كانیش ناتوانن له‌كاتی خۆیاندا بگه‌نه نه‌خۆشخانه‌كان''.
- ''هه‌ڵگرتنی ستاتۆی تایبه‌تی جامو وكشمیر''
هیندستان له پێنجی ئابدا، ٣٧٩ههمین مادده‌ی ده‌ستووری هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ستاتۆی تایبه‌تی به كشمیر به‌خشی بوو، به‌وه‌یش پێكهاته‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی ناوچه‌كه‌ی نه‌هێشت، به‌مه‌یش ''یه‌كێتیی خاك'' سه‌ربه ناوه‌ندی جامو و كشمیر له ستاتۆكهدا بووه دوو ناوچه.