Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه و هاندانی توندوتیژی له دژی دانیشتووانی ویلایه‌تی ئاراكان له میانمار كه زۆربه‌یان موسڵمانن ژماره‌یه‌ك هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ی لەو وڵاتە داخست.
كۆمپانیای فه‌یسبووك له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه ١٨ هه‌ژمار و ٥٢ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوك و یه‌ك هه‌ژماری ئینستاگرامی داخستووه كه هه‌ژماری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میانمار، مین ئاونگ هلاینگ و هه‌ژماری ته‌له‌ڤیزیۆنی Myawady كه زمانحاڵی سوپای ئه‌و وڵاتهیهی له نێودان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج بۆ راپۆرتی نێرده‌ی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی له رووداوه‌كانی میانمار راكێشراوه كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێندراوه و ئاماژه‌ی به رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میانمار، مین ئاونگ هلاینگ و فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاده‌سته‌كان كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر موسڵمانانی ئاراكان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
كۆمپانیاكه هۆكاری داخستنی ئه‌و هه‌ژمار و لاپه‌ڕانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه رق و كینه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست هانی توندوتیژییان داوه. به‌مجۆره‌ش له رێساكانی فه‌یسبوك لایانداوه.
فه‌یسبووك توندوتیژییه‌كانی میانماری به "ترسناك" له‌قه‌ڵه‌م داوه و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند دواكه‌وتوون له‌و كاره، به‌ڵام به پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ دیاریكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه، زیادكردنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی به‌شی چاودێری و پێشكه‌شكردنی خستنه‌كاری ئامێره‌كانی هه‌واڵی كاریگه‌رتر به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا زاڵ ده‌بن.