Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له په‌رله‌مان، قه‌ناعه‌تی به په‌رله‌مانتاران نه‌هێنا ئه‌و پرسیارانه خرانه به‌رده‌م دادگا.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی پێنج پرسیاری دایه‌وه كه له‌باره‌ی سزاكانی سستەمی بانكی، بێكاری، په‌نگخواردوویی ئابووری، قاچاخچێتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی ئێران ئاراسته‌ی كرابوون.
حەسەن روحانی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا داكۆكی له سه‌ركه‌وتوویی و به‌توانایی كابینه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه كێشه ئابوورییه‌كان دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری ئێران به پێویستی زانی خه‌ڵك بێهیوا نه‌كرێت و گوتی: "ئاگاداری ئه‌وه بن كێشاندنی وێنه‌ی بێهیوایی له ژیانی خه‌ڵكدا كاریگه‌ری خراپتری لێده‌كه‌وێته‌وه".
دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له لایه‌ن روحانی-یه‌وه له ده‌نگدانێكدا له پرسیار له په‌رله‌مانتاران كرا كه ئایا توانیوویه‌تی قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت. له وه‌ڵامدا ده‌ركه‌وت كه په‌رله‌مانتاران ته‌نها قه‌ناعه‌تیان به‌و وه‌ڵامه‌ی روحانی هاتووه كه له باره‌ی سزاكانی سستەمی بانكه‌وانی داویه‌تییه‌وه، به‌ڵام قه‌ناعه‌تیان به وه‌ڵامه‌كانی سهركۆمار نه‌هاتووه له باره‌ی بێكاری، په‌نگخواردوویی ئابووری، قاچاخچێتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی ئێران ئاراسته‌ی كرابوون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، په‌رله‌مان پرسیاره‌كانی دیكه‌ی خستۆته به‌رده‌م دادگا. دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا ئه‌و پرسیارانه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه و دواتر په‌رله‌مانتاران بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كابینه‌كه‌ی رووحانی-یه‌وه.