Hacer Başer
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
غەززە- AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی لیوای عیزەدین قەسام-ی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس-یان لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی بنکەیەکیان لە باشووری کەرتی غەززە کردووە.
لەوبارەیەشەوە سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "فڕۆکە جەنگییەکانمان بۆردومانی شوێنی بەرهەمهێنانی چەکی بزووتنەوەی حەماس-یان کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم پەلامارە وەک وەڵامێک بۆ ئەو باڵۆنی تەقەمەنییانەی لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرێن، ناوبراوه.
تا ئێستاش بزووتنەوەی حەماس لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاو نهكردووهتهوه.