Ömer Erdem
25 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2024
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆکەی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
هەریەکە لە وەزیری تەندروستی لوبنان فیراس ئەبیەز و باڵیۆزی تورکیا لە بەیروت عەلی بارش ئولوسۆی پێشوازییان لە گەیشتنی فڕۆکەکە کرد.
لە لێدوانێکدا، وەزیری تەندروستی لوبنان فیراس ئەبیەز ڕایگەیاند، "ناردنی یارمەتییە مرۆییەکانی لە لایەن تورکیاوە، دەربڕینی هاوسۆزییە بۆ وڵاتەکەمان کە کەوتووەتە بەر هێرشی سایبەری بێ بەزەییانەی ئیسرائیل".
فڕۆکەکەی تورکیا هەڵگری ٣٠ تۆن یارمەتی مرۆیی و پێداویستی پزیشکی بوو بۆ خەڵکی لوبنان.