29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییدا كه له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی، سۆنیا كریمی كه به نه‌یاری توركیا ناسراوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كاردانه‌وه‌ی توندی نیشان دا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥، دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
له دوای ٧٤ رۆژ له ته‌واوبوونی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له فه‌ڕه‌نسا، خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه رێكخرا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پارته‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن-ی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته به‌ره‌وپێشچوونی كۆماریی (LREM)، له شاره گه‌وره‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری پارته‌كه، سۆنیا كریمی كه به نه‌یاری توركیا ناسراوه یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی دووچاری شكست بووه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه به‌هۆی لێدوانه‌كانییه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی ناتۆ كه پارساڵ له ئانتالیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر نیشان دا، تووشی شكستێكی گه‌وره بووەوه.
كریمی نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ده‌ست دا كه له هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانییهكی ساڵی ٢٠١٧دا به‌ده‌ستی هێنابوو و توانی ته‌نها سه‌دا هه‌شتی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و براوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژرادنه‌كه بوو.
- پارته‌كه‌ی ماكرۆن دووچاری شكستێكی گه‌وره بوو
له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، پارته‌كه‌ی ماكرۆن LREM، شكستێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوپهیمانیهكان كه پارته چهپڕەوهكان پێكیان هێناوه به‌تایبه‌تی پارتی سه‌وز، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و پارتی سه‌وزی فه‌ڕه‌نسا له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك لیۆن، سترازبێرگ، مارسیلیا و بۆردۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له پاریسی پایته‌خت-یش سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێستای شاره‌كه، ئان هیدالگۆ كه سه‌ربه پارتی سۆسیالیسته به به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا ٥٠ی ده‌نگه‌كان بووه‌وه به سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس.
پارته‌كه‌ی ماكرۆن LREM له شاره گه‌وره‌كان شكستی هێنا و پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن كه له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان هاوپه‌یمانی به‌ستبوو له زۆر شاردا كه‌وته دوای پارتی چهپڕەو و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه.
تاكه شار كه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار LREM تیایدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا شاری لو یاڤخ بوو كه سه‌رۆكوه‌زیران ئێدوارد فلیپ كاندیدی بوو و سه‌دا ٥٨ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی راستڕه‌وی توندئاژۆ له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ته‌نها له پێرپیگنان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.