Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌حرێن ناسنامه‌ی له شێخ عیسا ئه‌حمه‌د قاسم وه‌رگرته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی له ئێران كردبوو، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی İSNA، سوله‌یمانی له نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزیدا بۆ ده‌وڵه‌تی به‌حرێن نووسیوێتی "پێشێلكاری به‌رامبه‌ر بنەماڵەی شێخ عیسا ئه‌حمه‌د قاسم، به به‌رگرییه‌كی چه‌كداری به‌رپرچی ده‌درێته‌وه كه وێنه‌ی نه‌بووه".
له نامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ده‌وڵه‌تی به‌حرێن چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر بنەماڵەی شێخ عیسا ئه‌حمه‌د قاسم هێڵی سووره، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵه سووره ببه‌زێنرێت ئه‌وە بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره سه‌ره‌تا به‌حرێن و ناوچه‌كه ده‌سووتێنێت و گه‌لیش ده‌ست به به‌رگری چه‌كداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه فشاره‌كانی سه‌ر شێخ عیسا ئەحمەد قاسم، كه به نزیكی له ئایەتوڵڵا سەید عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری ئایینی ئێران ناسراوه، ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكی راپه‌ڕینێكی خوێناوی، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ش په‌ره ده‌سێنێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ش كه ده‌وڵه‌تی به‌حرێن به شه‌رعی ده‌زانن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حرێن، دوێنێ به‌هۆی "پروپاگه‌نده بۆ مه‌زهه‌بگه‌رایی و توندوتیژی و كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌ره‌كی" ناسنامه‌ی له شێخ عیسا ئه‌حمه‌د قاسم وه‌رگرته‌وه.