Sangar Hamad Azeez
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردومانی گوند و شارۆچکەکانی باکووری حەلەبیان کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نێوخۆییەکانەوە وەرگیراون، فڕۆکەکانی جەنگی رووسی بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردومانی گوند و شارۆچکەکانی باکووری حەلەبیان کردووە.
راگەیەندرا کە لە کاتی بۆردومانکردنی شاردەێی کەفرحەمڕا و حرێتان ئاگر زۆربەی ناوچەکەی تەنیوەتەوە.
هاوکات سەرچاوەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بڵاو نەکردووەتەوە.