Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
دۆحە – AA
مانۆڕی هاوبەشی دەریایی قەتەر و تورکیا لە ٦-٧ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەم وڵاتە ئەمیراڵ محەممەد بن ناسر ئەلموهەننەدی دووشەممەی رابردوو کەشتی جەنگی چارۆکەداری گۆکڤئۆڤا TCG ی بەسەر کردەوە لە بەندەری حەمەد کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی دۆحە.
موهەننەدی زانیاری لەبارەی جۆری ئامێرە تەکنەلۆژییەکان و چەکەکان لە فەرماندەی کەشتییەکە عەقیدی دەریاوان حەسەن ئۆزیورت وەرگرت. لە بەسەرکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشدا کە مانۆڕی هاوبەشی دەریایی لە ٦-٧ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
کەشتی جەنگی چارۆکەداری گۆکۆڤا TCG کە سەر بە فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیایە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە مانۆڕی هاوبەشی دەریایی قەتەر و تورکیا لەگەڵ یەکەیەکی سەربازیی کە لە ٢١٤ کەس پێکهاتوون دووشەممەی رابردوو گەیشتنە بەندەری حەمەد.