لەندەن
بە بڕیاری دادگا سازدانی ھەر جۆرە خۆپیشاندانێک لە زانکۆی لەندەن و کەمپی ئەو زانکۆیە بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغەیە.
بەرپرسانی زانکۆی لەندەن دوای گرتنی ٤١ خوێندەکار لە خۆپیشاندانەکانی حەفتەی رابردووی ئەو زانکۆیە، داوایان لە دادگا کرد بۆ قەدەغە کردنی سازدانی خۆپیشاندان لە زانکۆ بە پەلە بڕیارێک دەر بکا.
حەفتەی رابردوو لە زانکۆی لەندەن خوێندکاران بە ھۆی رادەستکردنی خزمەتگوزاریی زانکۆ بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو. بە ھۆی شەڕی نێوان پۆلیس و خوێندکارانی ناڕازیی، ژمارەیەکی زۆر خوێندکار برینداربوون و ژمارەیەکی دیکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوون.
بە پێی بڕیاری دادگا ھیچ خوێندکارێک بۆی نییە تا مانگی حوزەیرانی داھاتوو بەشداریی هێچ چالاکییەکی خۆپیشاندان بکا لەناو زانکۆ.
زانکۆی لەندەن نزیکەی ١٤٠ ھەزار خوێندکاری هەیە.