دیالا
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پارێزگای دیالا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند سەیارەیەكی بومبرێژكراو كە لە نزیك چایخانەیەكی مللی وەستێنرابوو، لە ناوچەی شافی سەر بە ناحیەی بەهروزی باشوری شاری بەعقوبە تەقیتەوە و لە ئاكامدا ١٠ كەس كوژران و ٢٢ی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرای كرد كە هێزە ئەمنییەكان دەوروبەری ناوچەكەیان گەمارۆداوە و لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی تەقینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی دەستیپێكردووە.
پارێزگای دیالا كە دەكەوێتە باكووری بەغدای پایتەخت, بەردەوام رووبەڕووی تەقینەوی بومبی چێنراو و سەیارەی بومبرێژكرو دەبێ و خەڵكی سڤیل و هێزە ئەمنیەكان دەكاتە قوربانی.