Zafer Fatih Beyaz
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا ئيبراهيم كاڵن، لە بارەى گوتەكانى سەركۆمارى فەڕەنسا ئيمانوێل ماكرۆن، كه رایگهیاندبوو "ئيسلام لە قەيراندايە"، ئاشكرایكرد، ئەم لێدوانانە لێدوانی وروژاندنە و ئاگرى دژايەتییكردن و دوژمنايەتییكردنی ئيسلام گەشدەكاتەوە.
ئیبراهیم كاڵن دەربارەى گوتەكانى ماكرۆن، لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تویتەر پهیامێكی بڵاوكردەوە:
"گوتەكانى سەركۆمارى فەڕەنسا ئيمانوێل ماكرۆن بەوەى 'ئيسلام لە قەيراندايە'، لێدوانى وروژاندنە و ئاگرى دژايەتییكردن و دوژمنايەتییكردنی ئيسلام گەشدەكاتەوە. هەوڵدانى فەڕەنسا بۆ ئەوەى هەڵە و سەركێشييەكانى خۆى بخاتە سەر ئيسلام و موسڵمانان جێگەى سەرسوڕمانە".