Enes Kaplan
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، گوتى "پاڵپشتيكردنى خەباتى ئازەربايجان بۆ رزگاركردنى خاكی داگيركراوى وڵاته‌كه‌ی، ئەركى هەموو وڵاتێكى شكۆمه‌نده".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە دواى كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا كە له كۆشكى سەرۆكايەتى كۆمار بەڕێوەچوو، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان رایگه‌یاند: "پاڵپشتيكردنى خەباتى ئازەربايجان بۆ رزگاركردنى خاكی داگيركراوى وڵاته‌كه‌ی، ئەركى هەموو وڵاتێكى شكۆمه‌نده".
لە بارەى قه‌ره‌باخ-یشه‌وه رایگه‌یاند: "گرووپى مينسك كە لەلايەن ئەمريكا، فەڕەنسا و رووسياوه لەچوارچێوه‌ی چەترى رێكخراوى توركيا و ئەورووپا بۆ هەماهەنگى و ئاسايش، پێكهێنراوه، له‌جیاتی چارەسەر بە گرفتاریی مه‌حكوم كرا".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "تا ئه‌و كاته‌ی جيهان لە وڵاتە رێگرەكان و كاربه‌ده‌سته رێگرهكانیان كه بەڕێوەيدەبهن، رزگارنەكرێت، گەيشتنى مرۆڤايەتى بە ئاشتى و ئارامييەكى هه‌میشه‌یی مه‌حاڵه".
گوتیشی: "ئەو وڵاتە رێگرانە كه تا ئيسرائيل، بەشى یۆنانی قوبرس و رژێمى سووريا درێژبوونه‌ته‌وه، ستەم لە هاووڵاتيانى خۆيان دەكه‌ن، ئارامى جيهان تێكدەدەن".