Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
مه‌درید - AA
به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا مادده‌ی 155ی ده‌ستوور بخاته ده‌نگدانه‌وه كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی 27ی تشرینی یه‌كه‌م دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات، په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت كه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیادا بۆ رێگریكردن له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ناكشێته‌وه، بانگهێشته‌كه‌ی بۆ قسه‌كردن له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیادا كه وه‌ك تاكه رێگای دانوستان دانرابوو، ره‌تكرده‌وه.
سبه‌ی هەینی بڕیاره له ئه‌نجوومه‌نی پیران بڕیاری حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 155ی ده‌ستووردا تاوتوێ بكات. کارلێس پیگدێمۆنت كه دژی ئه‌و بڕیاره‌یه بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی پیران كراوه بۆ ده‌ربڕینی رای خۆی، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
کارلێس پیگدێمۆنت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: "كاتی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌فیڕۆناده‌ین كه ده‌یانه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كه‌ته‌لۆنیا له‌ناوببه‌ن. له رێگای خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا رایانگه‌یاندووه، هۆكاری دژایه‌تیكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 155 له نامه‌یه‌كدا ده‌نێرن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران.
راگه‌یاندنی ئیسپانیا و كه‌ته‌لۆنیا بڵاویانكرده‌وه حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ویستوویه‌تی له 27ی تشرینی یه‌كه‌مدا راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه 72 په‌رله‌مانتار له 10ی تشرینی یه‌كمدا واژوویانكرد په‌سه‌ند بكات.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی بیانی‌دا، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا، ئۆریۆل جونگوێراس رایگه‌یاند "ئیسپانیا هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌هێشتووه‌ته‌وه جگه له راگه‌یاندنی كۆمارێكی نوێ" و پشتیوانی له‌و بۆچوونه كرد.
هاوكات باسی له‌وه كرد كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، داواشیكرد له 27ی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیادا گردبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی له كه‌ته‌لۆنیا به‌رده‌وامبوو. خوێندكارانی زانكۆ كه هۆڵه‌كانی خوێندنیان جێهێشتووه به‌درێژایی دوێنێ له به‌رشه‌لۆنه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
لای خۆیه‌وه ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێوشوێنی ئه‌منیی تایبه‌تی بۆ یاری نێوان گیرۆنا-ریال مه‌درید گرتووه‌ته‌به‌ر كه له چوارچێوه‌ی یەکهمین لیگی تۆپی پێی 10ـه‌مین هه‌فته‌دا له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامده‌درێت.