Ali Mukarrem Garip
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
كه‌ركووك - AA
له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ سەر تیرۆریستانی رێكخراوی داعش له نزیك شارەدێی ریاز سەر بە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، 11 تیرۆریست كوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی تیپی دووی پۆلیسی دژە تیرۆر، مونته‌زه‌ر سه‌عدی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له نزیك شارەدێی ریاز، 11 چه‌كداری داعش كوژراون".
مونته‌زه‌ر سه‌عدی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا.