Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئیدانه‌ی به‌زۆر نیشته‌جێكردن و به‌كارهێنانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كرد له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له مووسڵ.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌نجام دا.
دوای دانیشتنه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه كرا كه به‌كارهێنانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له مووسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی زۆر نیگه‌ران به‌خشه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كراوه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه و، هاتووه "نامانه‌وێت ببینین كه جه‌نگاوه‌رانی داعش به‌ره‌و سووریا هه‌ڵبێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بیژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵه‌وه تا ئێستا ده‌ربه‌ده‌ربوون، گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار كه‌س.