Hemın Othman Mohammed
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین‌و شی جینپینگ كه له فلۆریدا پێشوازی لێ‌كرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ چین پێشكه‌وتنێكی به‌رچاومان ده‌سته‌به‌ركرد. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له داهاتوودا زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ببن".
تره‌مپ كه له ویلایه‌تی فلۆریدا پێشوازی له سه‌رۆكی چین شی كرد، روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركرده‌ی دوو وڵاتی كێشه‌داری له‌سه‌ر بارگرژی كۆریای باكوور-كۆریای باشوور، دوورگه‌كانی باشووری چین و رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات كۆكرده‌وه رایگه‌یاند "له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ چین پێشكه‌وتنێكی باوهڕپێنهكراومان ده‌سته‌به‌ركرد. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له داهاتوودا زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ببن".
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی چین شی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تره‌مپ زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكردوون و، خۆشحاڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
شی باسی له‌وه كرد كه له پێناو فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و دوور و درێژیان ئه‌نجامداوه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه باوه‌ڕی وایه هه‌ردوو وڵات له بابه‌ته دوو قۆڵی، هه‌رێمی و جیهانیيهكاندا له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كان جموجوڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی نه‌دایه‌وه سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشهكیانهی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی كرده ئامانج هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا. سه‌رۆكی چینیش شین، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا.