Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
شاندێكی رووسیا كه پێكهاتبوو له نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرینتیێڤ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سێرگی ڤێرشینین و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته له تارانی پایته‌ختی ئێران، زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به بابه‌تی ''سووریا'' ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە دوێنێ لاڤرینتیێڤ و ڤێرشینین و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی له تارانی پایته‌ختی ئێران زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
باس له‌وه‌یش كراوه كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شامخانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر حاجی كۆبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی سووریا و یه‌مه‌ن كراوه و هاتووه ''گفتوگۆكرا له‌باره‌ی به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌یان و به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها تاوتوێی بابه‌تی ده‌ستپێكردن و ته‌واوكردنی قۆناغی پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری كرا''.