Zehra Ulucak
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یاندنی كۆریای باكوور، داواكاری له‌باره‌ی به فه‌رمی راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی جه‌نگی كۆریا بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپ، راگه‌یاندنی كۆریای باكوور، داوای كرد هه‌وڵه‌كان له‌پێناو به‌فه‌رمی راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی جه‌نگی كۆریا چڕتر بکرێتەوە ئه‌ویش له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی ئاشتیی درێژخایه‌ن له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا و، هاوكاربوون له به‌رگرتن له پێكدادانه‌كان له داهاتوودا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی Uriminjokkiri كۆریای باكووردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئاگربه‌ستی ئێستای نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام بێت، گه‌ره‌نتیه‌كی پراكتیكی نییه كه بارگرژیی دووباره ههڵنهكشێتهوه.
ماڵپه‌ڕی Uriminjokkiri، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا بهرپرسیارییهتییەكی له‌سه‌ر شانه وه‌ك پێشه‌نگی كردنی هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی كۆتایییهاتنی جه‌نگی كۆریا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.