Kasım İleri
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی قرم لە لایەن رووسیاوە رایگەیاند "ئەمریکا، ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەستبەسەرداگرتنی قرم لە لایەن رووسیاوە رەتدەکەنەوە".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی پۆمپیۆدا كه له‌ژێر ناونیشانی "راگه‌یه‌نراو له‌باره‌ی قرمه‌وه" بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌ی قرم له لایه‌ن رووسیاوه له 2014دا دراوه و راگه‌یه‌نراوه، به‌به‌كارهێنانی هێز ناتوانرێت سنووری وڵاتێك بگۆڕدرێت و ئه‌مه پێشێلكردنی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
پۆمپیۆ وهبیریهێناوهتهوه كه رووسیاش ئه‌و مادده‌ی به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌سه‌ندكردووه كه ناتوانرێت به‌به‌كارهێنانی هێز سنووری وڵاتێك بگۆڕدرێت.
پۆمپیۆ رایگەیاندووە "ئه‌مریكا وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی 1940ی وێڵزدا هاتووه، سیاسه‌ته‌كانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ریی رووسیا له‌سه‌ر ئه‌و خاكانه‌ی به‌به‌كارهێنانی هێز به‌ده‌ستیهێناون دووپاتده‌كاته‌وه. ئه‌مریكا، هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قرم له لایه‌ن رووسیاوه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ن تا یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌سته‌به‌رده‌بێت به‌رده‌وامبن له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.