Dildar Baykan
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جێن ساكی، ئاشكرایكرد كاتێك دێت كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی، جێن ساكی وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی تا ئێستا جۆ بایدن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامنه‌داوه.
ساكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بایدن هێشتا زۆر سه‌ركرده‌ی جیهان ماوه كه پێویسته په‌یوه‌ندییان پێوه بكات و رایگه‌یاند: "بایدن هه‌فته یان مانگه‌كانی داهاتوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئه‌نجامده‌دات. دڵنیام كاتێك دێت كه په‌یوه‌ندیی به ئه‌ردۆغانیشه‌وه ده‌كات".