Dildar Baykan
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی هێرشی ئاسمانیی سه‌ر گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران له سووریا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به هێرشه‌كانی عێراقی وه‌ك "به‌رگریی لهخۆكردنی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا كه له ناوچه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریان" ناوبرد.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كۆشكی سپی ئه‌نجامیدا، جێن ساكی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران له سووریا، ئه‌ندامانی كۆنگرێس له ئاستی پێویستدا زانیاری‌یان نه‌دراوه‌تێ، ساكی رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌شت سه‌ركرده كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی كیژنه و گرووپه‌كان ده‌كه‌ن له نێو كۆنگرێس قسه‌مان كرد. دواتر زانیاریی پێویستمان پێداون".
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سووریا، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانمان گرتووه‌ته به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه. له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه دڵنیاین له‌وه‌ی كه مافی یاساییمان هه‌یه. به‌رگریی لهخۆكردنی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكایه كه له وڵاته‌كانی ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریادا له ئه‌ركدان".
- بنكه‌كانی گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران له‌سه‌ر سنوور كرابوونه ئامانج
رۆژی ٢٦ی شوبات ئه‌مریكا بنكه‌كانی گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران، له‌نێویشیاندا بنكه‌كانی هه‌ریه‌ك له كه‌تائیبی حیزبوڵڵا و كه‌تائیبی سهییدولشوههدای له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا به ئامانج گرتبوو.
پێنتاگۆن ئاشكرایكردبوو كه هێرشه‌كه له وه‌ڵامی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له ١٥ی سوبات و هێرشی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له ٢٢ی شوبات، ئه‌نجامدراوه.