Haydar Karaalp,Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
به‌غدا/ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه لە كۆتایی ئەمساڵدا سەركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریكردن لە چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریكاری ستراتیجییدا سەردانی عێراق دەكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له به‌غدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به سه‌ردانكردنی عێراق و باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییهكهیدا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و عێراقیان كردووه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه و بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووه له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان.
وەزیری دەرەوەی توركیا باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردن به‌یه‌كه‌وه بۆ پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌نقه‌ره گیرایه‌به‌ر.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند، خۆشحاڵ دەبن بە پێشوازیكردن لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لە توركیا و گوتی: "جگە لەوە، سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆتایی ئەمساڵدا سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریكردن لە چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریكاری ستراتیجییدا، سەردانی عێراق دەكات. ئامادەكاریی ئەم سەردانانە ئەمڕۆ لەگەڵ حەكیمی برام ئەنجام دەدەین".
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختیكردەوە كە بۆچوونەكانی عێراق و توركیا لە بابەتە ناوچەییەكاندا یەكدەگرنەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند لە دوازدەهەمین كۆبوونەوەی گرنتیكاران لە شاری نور سوڵتان پایتەختی كازاخستان لەبارەی سووریاوە، بڕیاریانداوە وڵاتانی عێراق و لوبنان وەك چاو‌دێر بانگهێشت بكەن و هیوای خواست عێراق كە ئەكتەرێکی كاریگەری ناوچەكەیە، لەبارەی سووریاوە رۆڵی كاریگەر بگێڕێت.