مۆسكۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ له گوته‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی İnterfaxی رووسیا گوتی: "هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا به دوژمنانه ده‌بینین. سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه پرۆژه یاساكه واژۆ بكات یاخود ڤیتۆی بكات. له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری، به‌هه‌نگاوی جددی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كریمیا له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه تایبه‌تمه‌ندی پاکكردنه‌وه‌ی چه‌كی له ناوچه‌كه له‌ده‌ست داوه.
له پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی مۆسكۆ چه‌كی ئه‌تۆمی له كریمیا جێگیر ده‌كات، لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، پاکكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌گوێره‌ی رێككهوتنهکانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه بۆ كریمیا وه‌رنه‌گیراوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "كریمیا به‌شێك بووه لە ده‌وڵه‌تی ئۆكراینا و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بوو. ئێستا به‌گوێره‌ی رێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بووه‌تە خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه".
له پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ناوچه‌ی دۆنباسی ئۆكراینا، لاڤرۆڤ داوای كرد ناوچه‌كه وه‌ك پارچه‌یه‌ك له خاكی ئۆكراینا بمێنێته‌وه.