Fatma Esma Arslan
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
داكار – AA
له ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له ناوچه‌ی ساحهل له بوركینا فاسۆ، ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی بوركینا فاسۆ رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌دا كه كاروانێك له ناوچه‌ی گۆرگادجی له قه‌زای سۆوم كرایه ئامانج كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی له‌نێودابوون، ١٥ سه‌رباز و ٦٥ کەسی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوە.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای هێرشه‌كه ٨٠ تیرۆریستهكهیش له‌چالاكی خراون.
دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، رۆج مارك كریستیان كابۆری بۆ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر ماته‌مینی گشتی له وڵات راگه‌یاند.