Fatma Esma Arslan
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
داكار – AA
له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له هه‌رێمی مۆپتی له مالی ١٥ سه‌رباز کوژران.
سوپای مالی رایگه‌یاند له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كاروانێكی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی بۆنی له هه‌رێمی مۆپتی كراوه‌ته ئامانج و بەم هۆیەوەش ١٥ سه‌رباز کوژراون.
ناوچە سنوورییەکانی نێوان بوركینا فاسۆ، مالی و نیجەر له ناوچه‌ی بیابان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیده و داعش هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.