Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
ده‌ركه‌وت له فڕۆكه‌خانه‌ی واشنتۆن دوڵسی نێوده‌وڵه‌تی له ویلایه‌تی ڤیرجینیای ئه‌مریكا، منداڵێكی ئێرانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ چه‌ندین كاتژمێر قۆڵبەست کراوە.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ئه‌مریكا، پۆلیسی ئه‌مریكا منداڵێكی ئێرانیی ته‌مه‌ن پێنج ساڵیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێک قۆڵبەست كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان منداڵه‌كه خاوه‌نی هەردوو ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و ئه‌مریكیه و له ویلایه‌تی ماریلاند له دایكێكی ئێرانی له‌دایكبووه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی شان سپایسه‌ر به‌رگریی له قۆڵبەست کردنی منداڵه‌كه كرد و گوتی: "ده‌كرێت به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی كه‌سێك به ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زیه‌وه، به‌هه‌ڵه‌ماندا ببات". و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌و هۆكاره قۆناغی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانیان سنووردار كردووه.