Elahe Salari,Mustafa Melih Ahıshalı
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
بە هۆی هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران و گۆڕی رابه‌ری شۆڕشی ئه‌و وڵاته خومه‌ینی، هه‌شت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له سێداره دران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تاران، هه‌شت ئه‌ندامی داعش كه به‌هۆی هاوكاری و حه‌شاردانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئێران و گۆڕی رابه‌ری شۆڕشی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له سێداره‌دران.
دادگای ئێران، مانگی ئایاری رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردبوو.
له 7ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017دا، له تاران پایته‌ختی ئێران، هێرشی چه‌كداری هاوکات كرایه سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و، به بۆمبیش هیرشكرایه سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی كه به‌هۆیانه‌وه 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.