Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبە داعش له شاری سرت باکووری لیبیا، حه‌وت كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی كوژران و 52ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی، محه‌مه‌د ئەلغوسری لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، لهپێكدادانهكانی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ داعشدا كه له ناوچه جیاجیاكانی شاری سرت به‌رده‌وامه، حه‌وت سه‌ربازیان كوژراوه و52ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاند کە هێزه‌كانیان سوورن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش و به‌هۆی چڕیی دانیشتوانی سێ گه‌ڕه‌كی شاری سرت و ته‌سكیی كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌وه دووچاری سه‌ختی بوونه‌ته‌وه.
دوێنێ هێزه‌كانی بونیان ئەلمهڕسوس رایگه‌یاند کە گه‌ڕه‌كی ئیمارات-هیندییه‌ی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووهتەوە و به‌ره‌و هەردوو گهڕهكەکەی دیکە پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
مانگی ئایاری رابردوو، حكوومه‌تی ئاشته‌واویی نیشتمانیی لیبیا ئۆپه‌راسیۆنی بونیان ئەلمهڕسوسی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی داعش ده‌ستپێكردبوو. هه‌رچه‌نده له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌ندین شوێنی گرنگ كه هه‌ندێكیان به قه‌ڵای داعش له‌ناوچه‌كه‌دا داده‌نرێن كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا سێ گه‌ڕه‌كی شاره‌كه له‌ده‌ستی داعشدایه.