Zana Natık Kerem
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
تەرابلوس ــ AA
رایگەیەندرا کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا سبەی سێشەممەی وەک وادە بۆ سازکردنی خولی چوارەمی دیداری گفتوگۆی سیاسیی لیبیا دیارییکردووە.
ئەندامێکی لیژنەی بەشداربوو لە دیداری گفتوگۆی سیاسیی لیبیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە کە سبەی سێشەممە وەک وادە بۆ سازکردنی خولی چوارەمی گفتوگۆی سیاسیی لیبیا لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە لیبیا دیارییکراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە دیدارەکە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا کۆمەڵێک پێشنیازی نوێ سەبارەت بە میکانیزمی دیاریکردنی سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا گفتوگۆ دەکرێت، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی رابردوو، خولی سێیەمی گفتوگۆی سیاسیی لیبیا کە دوای دوو رۆژ لە سازکردنی خولی دووەمی گفتوگۆکە سازکرابوو کۆتایی ھات، بێ ئەوەی لە ھەردوو دانیشتنەکەدا، بەشداربووان بگەن بە رێککەوتن.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەکەدا، یەکەم خولی دیداری گفتوگۆی سیاسیی لیبیا لە تونس سازکرابوو کە لە میانیدا بەشداربووان لەسەر ئەوە رێککەوتن کە ھەڵبژاردنەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە لیبیا ئەنجام بدرێت.
ھەر ئەو کات بەشداربووان لەسەر دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی و حکوومەت لە لیبیا رێککەوتبوون.