A. Eda Ünlü Özen,Mustafa Keleş
30 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2015
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە گوتارێکی بۆ لووتکەی سەرۆکەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش و توندوتیژی رایگەیاند تورکیا لە ساڵانانی حەفتاکانەوە رووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە.
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا تیرۆر ئامرازێکی ناشەرعییە و تورکیا ئەمساڵ بووەتە ئامانجی ئایدۆلۆژیاکانی جیاوازی وەک داعش، پەکەکە و دھکپجە و راشیگەیاند کە بەھۆی ھێرشەکانی داعش لە تەموزی رابردوو ٣٢ ھاووڵاتی و کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست داوە و بەھۆی ھێرشەکانی پەکەکەوەش ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتی سڤیل و کارمەندی ئاسایش گیانیان لە دەست داوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا روونیشی کردەوە کە ھێرشەکانی پەکەکە و داعش لە ناوچەکە ھەڕەشەکانی بۆ دوو ھێندە زیاد کردووە و گوتیشی: "تیرۆر ئایین، نەتەوە و جوگرافیای نییە. ئەو ئایدۆلۆژیایەی ئایین بەکار دەھێنێت ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو ئایدۆلۆژیانەی نەتەوە و ئەتنیک بەکار دەھێنن. ھیچ جیاوازییەک لە نێو پەکەکە، داعش و رێکخراوەکانی دیکەدا نییە. پێویستە دۆست و ھاوپەیمانانمان لەم بارەیەوە ھۆشدار بن. شەڕکردنی تیرۆریستێک لەگەڵ تیرۆریستێکی دیکە شەرعییەت بەدەست نایەت. دەمانەوێت ھاوپەیمانەکانمان و دۆستەکانمان پاڵپشتی تورکیا بن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
ئەوەشی خستەڕوو بەھۆی کاریگەری تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە ئایدۆلۆژیای تیرۆریستەکان لە جیھان خێرا بڵاو دەبێتەوە و لەگەڵ ئەمەدا کاریگەری قۆناغی توندڕەوی نێوخۆیی لە ئارادایە و گوتیشی: "ھەر کۆمەڵگە و وڵاتێک پێویستە بە گوێرەی خۆی رێوشوێنی پێویستە بگرێتەبەر".
داودئۆغڵو بە پێویستی زانی سیاسەتێکی درێژخایەن و بێ جیاوازی لەبارەی توندڕەوی و توندوتیژی پەیڕەو بکرێت و راشیگەیاند پێویستە ھەم حکوومەت و ھەم کۆمەڵگە بەشدار بێت لە قۆناغەکەدا.
ھاوکات جەختیشی کردەوە کە پێویستە توندڕەوی بەسەر ھیچ ئەتنیک، ئایین و گرووپی مەزھەبی ساخ نەکرێتەوە و ئاشکرای کرد کە تورکیا پاڵپشتی ئەو ھاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە دەکات کە دژی تیرۆر پێک ھێنراوە.