Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، خوڵوسی ئاكار ڕایگه‌یاند: "وه‌زیر ئاكار، واته ئه‌وان (توركه‌كان) هاوبه‌شێكی ستراتیجین و هه‌میشه ئاسته‌نگ هه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه تالێرهبوو دانیشتین و گفتوگۆمانكرد. كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پێخۆشه".
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌لبانیا، ئۆتلا خاجكا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، شاناهان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌و كۆنوونهوهیهی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاكار ئه‌نجامیداوه پێشكه‌وتن له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌ده‌ستهاتووه یان نا، شاناهان رایگه‌یاند: "وه‌زیر ئاكار، واته ئه‌وان (توركه‌كان) هاوبه‌شێكی ستراتیجین و هه‌میشه ئاسته‌نگ هه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه تالێرهبوو دانیشتین و گفتوگۆمانكرد. كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پێخۆشه. ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له كۆبوونه‌وه‌كان و هیچ تێبینییه‌ك نییه. ".
شاناهان گوتی: "به ئه‌وم گوتووه كه ده‌مانه‌وێ فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌ش (ئێف-٣٥) راده‌ستی (توركیا) بكه‌ین و سه‌ردانی ئه‌وێ بكه‌م".
ئاكار له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ٣٧ه‌مین ساڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكا، توركیا رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاناهان كۆبۆوه.
- تاوتوێكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا له‌گه‌ڵ توركیا
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له پنتاگۆن، گوته‌بێژی پنتاگۆن چارڵز سهممهرس دوای كۆنگره‌كه به‌شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی پلان وایه له باكووری سووریا دروست بكرێت.
چارڵز سهممهرس له وه‌ڵامدا نووسیوویه‌تی: "له كۆبوونه‌وه چڕهكانمان به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی له ئاسایشی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا. تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رهه‌مدار بوون. له‌و باوه‌ڕه‌داین له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا ده‌گه‌ینه ئامانجه‌كانی سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) له سووریا كه بریتین له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی شكستی یه‌كجاره‌كی به داعش بهێنین، رێگه بگیرێت له بۆشایی ئه‌منی و دروستبوونی ناسه‌قامگیری، تاوتوێكردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه ره‌واكانی توركیا و پاراستنی هاوبه‌شه‌كانمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا".