Ali Semerci,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ته‌رابلوس – AA
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوان له ئاكامی پێكدادانه‌كانی ته‌رابلوس و ده‌وربه‌ری گه‌یشتۆته ٢١٣ كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
نێرده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لیبیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی رایگه‌یاند له ئاكامی ئه‌و پێكدادانانه‌ی دوای فه‌رمانی جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له ٤ی نیسان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ته‌رابلوس ته‌شه‌نه‌ی كرد ٢١٣ كه‌س كوژراون و هه‌زار و نۆ كه‌سیش برینداربوون.
دوێنێ رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندبوو له ئاكامی پێكدادانه‌كانی ته‌رابلوس زیاتر له ٢٠٥ كه‌س كوژراون و ٩١٣ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون. هه‌ر به‌مهۆیه‌وه زیاتر له ١٨ هه‌زار كه‌سیش له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
سه‌رۆكی هێزه سه‌ربازییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، جه‌نه‌راڵ حه‌فته‌ر ٤ی نیسان فه‌رمانیدا به هێرشكردن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌رابلوس، له به‌رامبه‌ردا یه‌كه‌كانی حكوومه‌تی رێككه‌وتنی نیشتمانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست پێكرد.