Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
بڕۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند "لەم قۆناغەدا كە تاقیكردنەوەی سەختی ئەمنی لە ئارادایە، ئەندامانی ناتۆ هاوخەمی توركیان. هاوكاریی گرنگی ناتۆش بۆ توركیا بەردەوامە".
یانس ستولتنبێرگ كە رایگەیاندووە، شەش و حەوتی ئایار سەردانی توركیا دەكات لە بڕۆكسل وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، خۆشحاڵە كە بەبۆنەی 25ەمین ساڵوەگەڕی دیالۆگی دەریای ناوەڕاستەوە توركیا میوانداریی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی باكوور دەكات و لەبارەی سیستمی بەرگریی S-400، پەیوەندییەكانی توركیا-ئەمریكا، هاوكارییەكانی ناتۆ بۆ توركیا و ئایندەی ناتۆوە روونكردنەوەی دا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ی كڕینی S-400 له لایه‌ن توركیاوه له رووسیا رایگەیاند "بابه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی کەرستەی سه‌ربازی وه‌ك بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت".
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی بۆ توركیا و پەیامە سەرەكییەكانی بۆ بەرپرسانی توركیا یانس ستولتنبێرگ گوتی: "خۆشحاڵم كە جارێكی دیكە سەردانی توركیا دەكەم وەك یەكێك لە ئەندامە گرنگ و زۆر بەنرخەكانی ناتۆ. سوپاسی توركیا دەكەم كە میوانداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی باكوور دەكات كە یەكێكە لە گرنگترین ئۆرگانەكانی بڕیار لە ناتۆدا. ئەمساڵ پیرۆزبایی 25ەمین ساڵوەگەڕی دیالۆگی دەریای ناوەڕاست دەكەین كە یەكێكە لە تۆڕە بێوێنەكانی هاوبەشیی ناتۆ.
"له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگانه‌ش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌نجام ده‌ده‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدارم و له رێگای ئه‌م سهردانهیشهوه به‌وه خۆشحاڵ ده‌بم كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ڕه‌خسێت رووبه‌ڕوو تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه و خزمه‌ته گرنگه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین به ناتۆ. لەم چوارچێوەیەدا پەیامم بۆ گەلی توركیا ئەوەیە، لەم قۆناغەدا كە تاقیكردنەوەی سەختی ئەمنی لە ئارادایە، ئەندامانی ناتۆ هاوخەمی توركیان. هاوكاریی گرنگی ناتۆش بۆ توركیا بەردەوامە. به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌كانی توركیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵی كڕینی سیسته‌می پاتریۆت له ئه‌مریكا و ده‌ستخۆشیشیان لێ ده‌كه‌م. به‌هه‌مان شێوه خۆشحاڵیشم به هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ناساندن و پێشخستنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی دوورمه‌ودا له نێوان توركیا، فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا. ئه‌م قۆناغه كه به‌شداری ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانی گرنگ له خۆ ده‌گرێت و له رووی ده‌سته‌به‌ركردنی كڕینی كه‌لوپه‌ل و توانای پێكه‌وه كاركردنی هاوپه‌یمانان بۆ ناتۆ گرنگی له خۆ ده‌گرێت. بابه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی کەرستەی سه‌ربازی وه‌ك بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسم كرد پێكه‌وه‌كاركردنی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام له رووی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن و ئه‌ركه‌كان بۆ ناتۆ ته‌وه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه. نابێت به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی توركیا له ٢٠١٣ه‌وه تاكو ئێستا كه وڵاتێكی ئه‌ندامه له ناتۆ نایدیده بگرین. پارچه‌كانی مووشه‌كی ئیسپانیا و ئیتاڵیا له نزیك سنووره‌كانی باشووری توركیا جێگیركراون. سیسته‌مه‌كانی پاتریۆت (ی ئیسپانی) و SAMP-T (ی ئیتاڵی) یارمه‌تیده‌رن بۆ پاراستنی توركیا له‌و هه‌ڕه‌شه مووشهكیانهی له سووریاوه دروست ده‌بن. ئه‌م ئه‌ركه بۆ به‌رده‌وامیدان به به‌ڵێنه‌كانی هاوپه‌یمانانی ناتۆ زۆر گرنگه".