Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرهان ئۆرتاگوس بێ ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێك باسی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بكات بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه ئه‌و تهلارهش وێران كرا كه نووسینگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو AAی لەنێودایه، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له غه‌ززه‌وه بۆ ئیسرائیل.
له وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا، مۆرهان ئۆرتاگوس بێ ئه‌وه‌ی باس له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو بكات له غه‌ززه، رایگه‌یاند "به ته‌واوی پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ین بۆ مافی به‌رگریكردن له خۆی. ئه‌مریكا ئیدانه‌ی به‌رده‌وامیدان به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌چڕی ده‌كات بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مەدەنی له ئیسرائیل له لایه‌ن حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له غه‌ززه‌وه. داوا له به‌رپرسیارانی ئه‌و توندوتیژییه ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانیان رابگرین".
دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل به ئاراسته‌كردنی زیاتر له پێنج مووشه‌ك هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و ته‌لاره‌ی کە نووسینگه‌ی غه‌ززه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوی لەنێودایه له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو و له ئاكامدا ته‌لاره‌كه به ته‌واوی وێران بوو.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌وشی كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو باشه، به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوی نازاندێت كه هێرشه‌كه زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه یان نا.
سوپای ئیسرائیل به كردنه پاساوی ئه‌وه‌ی له غه‌ززه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت ده‌ستیكردووه به ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه‌كه.