Orhan Onur Gemici,Rewa Mahmut Hasan
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبدا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن تێرۆریستە جوداخوازەکان چێنرابوون، دوو سەرباز گیانیان لەدەست داوە و دووی دیکەش برینداربوون. دواتر لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دراوە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان.
لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە کە شەوی رابردوو لە باکووری عێراق لە ناوچەی زاپ لە درەنگانێکی شەودا لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە لایەن تیرۆریستانەوە، دوو سەرباز گیانیان لەدەست داوە و دووی دیکەش برینداربوون، دواتر ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ئەنجام دراوە و توانراوە هەشت تیرۆریست لەناو ببرێن.