Sarp Özer
08 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای تورکیا بۆسەر پێگهكانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و باسیان، ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەکی رێکخراوەکە، خاپوورکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لەنێوان کاتژمێر 24:00 تا کاتژمێر 01:30 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و باسیان لە سنووری ههرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
لەئەنجامی هێرشەکانیشدا ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەکی پەکەکە، خاپوورکران.
فڕۆکەکان دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان گەڕانەوە بنکە سەربازییەکان.