Mehmet Tosun,Ömer Aşur Çuhadar
19 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە باکووری عێراق، ٢٤ ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە و کۆگای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لەناو بران".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "بە مەبەستی لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە، بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی تورکیا لە ھەر چەشنە ھەڕەشەیەکی تیرۆریستی و ئارامی سنوورەکان و بە پێی ماددەی ٥١ لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریی ڕەوا، لە ناوچەکانی خواکورک، گارە، قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدراوە".
ھەروەھا ھاتووە: "لە میانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا، ٢٤ ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە و کۆگای تیرۆریستانی پەکەکە کە بەشێکیشیان لەلایەن بەناو سەردەستەکانیانەوە بەکاردەھێنران، لەناوبران، ھەروەھا لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستیش لە چالاکی خراون".
ڕاشیگەیاندووە کە سوپای تورکیا لە پێناو ئاسایشی وڵات و ھاووڵاتییان، پێداگیرانە بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دووپاتی کردووەتەوە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بۆ پاراستنی مافی خەڵکی سڤیل، کەسانی دۆست و شوێنە مێژووی و کولتوورییەکان، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر".