نیویۆرک
لە سودانی باشوور ھەڕەشە بۆ سەر UN بەردەوامە، تەنیا لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ٦٧ رووداوی تۆقاندن و چاوترسێنی کارمەندانی ئەو رێکخراوە، تۆمارکراوە.
باشووری سودان دوایین وڵاتە بووەتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەپێی ئەو راپۆرتەی لەلایەن ھیڵد فراڤۆر جۆنسن نوێنەری UN لەو وڵاتە ئامادەکراوە، کارمەندانی لەژێر ھەڕەشەدان.
بۆ چەسپاندن و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئاسایش لە وڵاتە، UN بە پێویستی دەزانێ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسودانی باشوور گوتی: "مەترسی ئەوە ھەیە شەڕو پێکدادانەکانی ھەرێمی ژۆنگلێ پەرە بسێنێ و کاریگەری لەسەر تەواوی وڵات دروست بکات. بێجگە لەوە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودانی باشوور ناتوانن بە ئازادی بگەڕێن چونکە ھەمیشە لەژێر ھەڕەشەدان. تەنیا لە شەش مانگی رابردوودا کارمەندانمان لە سودانی باشوور رووبەڕووی ٦٧ رووداوی ھەڕەشەئامێز بوونەتەوە."