دیمەشق
بە پێی راگەیەنراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، بە ھۆی ھێرشی ئاسمانیی سوپای سوریا بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن، حەوت ئەندامی ئوپۆزسیۆن و ٣٦ کەسی دیکە کوژراون.
لەلایەکی دەستەی سەرۆکایەتیی شۆڕشی سوریایش رایگەیاند: بە ھۆی بۆردمانکردنی نەخۆشخانەی وەلید لە ناوچەی ڤایەری سەر بە شاری حەمس، ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵکی مەدەنی کە ژن و منداڵن گیانیان لە دەست داوە و چەندین کەسی دیکەیش بریندار بوون.
ھەروەھا بە ھۆی بۆردمانکردنی گەڕەکی میعاد لە شاری دیمەشق لە لایەن ھێزەکانی رژیمی بەشار ئەسەدەوە، زیانێکی زۆر بەر ئەو گەڕەکە کەوتووە.
ئاژانسی سانا بڵاویکردەوە بە ھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لە سەرانسەری سوریا، ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئەندامی گروپە چەکدارەکان کوژراون.