Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
23 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە لوبنانەوە، ٣٥ مووشەک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون و ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە بە ھۆی ھێرشەکەوە، پێنج ئیسرائیلی برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە لوبنانەوە، ٢٥ مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی عمیعاد و سەفەد باکووری ئیسرائیل کراون.
باس لەوەش کراوە کە ھەر لە لوبنانەوە، ١٠ مووشەک ئاراستەی ناوچەی جەلیل کراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەگەڵ ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی عمیعاد، سەفەد و جەلیل لێدراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزی بەرگریی ئیسرائیل، ڕێگرییان لە ژمارەیەک لە مووشەکەکان کردووە، ھەروەھا ژمارەیەک لە مووشەکەکانیش لە دەورووبەری ناوچەی عمیعاد کەوتوونەتە خوارەوە.
ھاوکات کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە یەکێک لەو مووشەکانەی کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوون، لە ناوچەی جەلیل کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە پێنج ئیسرائیلی برینداربوون.