جيهان

"لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ١٧٤ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون"

لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانووەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، کچێکی ڕۆژنامەنووس بە ناوی وەفا عەدینی کوژرا.

Yakoota Al Ahmad  | 30.09.2024 - نوێکردنەوە : 30.09.2024
"لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ١٧٤ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون"

Gazze

غەززە ــ AA

حکوومەتی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەونووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٧٤ ڕۆژنامەنووس.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ماڵی کچێکی ڕۆژنامەنووس بە ناوی، وەفا عەدینی لە شاری دێر بەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وەفا عەدینی کوژراوە.

باسی لەوەش کردووە کە وەفا عەدینی وەک کچە ڕۆژنامەنووسێک بۆ ژمارەیەک دەزگای میدیایی بە زمانی ئینگليزی کاری دەکرد.

ئەوەش خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەونووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٧٤ ڕۆژنامەنووس.

ھەروەھا نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە بە توندی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، سەرکۆنە کردووە و ڕایگەیاندووە: "سوپای داگیرکار بەرپرسە لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەوەنە".

داواشی لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی بە کاری ڕۆژنامەنووسی لە جیھاندا کردووە کە ڕێگریی بکەن لە تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل و لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا لێپرسینەوە لەگەڵ بەپرسانی ئیسرائیل بکرێت، ئەوەش بەھۆی بەردەوامی تاوانانەی کە لە غەززە ئەنجامی دەدەن.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا کراوە کە فشار بخرێتە سەر ئیسرائیل، بۆ ئەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بوەستێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın