Adam Abu-bashal
26 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2023
ئابوجا - AA
بە هۆی پەلامارێکی چەکداری لە ویلایەتی زامفارای نێجیریا ٣٤ کەس کوژران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە، بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی زامفارا، ئیسماعیل ماگاجی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە چەند چەکدارێک لە ناوچەی دان گولبیی ویلایەتەکە پەلامارێکیان ئەنجامداوە.
ماگاجی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە پەلامارەکەدا ٣٤ کەس کوژراون کە حەوتیان سەرباز بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ماوەی پێنج ساڵە ویلایەتی زامفارا لە وڵاتی نێجیریا دەکەوێتە بەر هێرشی چەتەکان.