Fayez Abdulsalam
09 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2024
غەززە ــ AA
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەرتی غەززە، حوسام ئەبو سەفییە ڕایگەیاند کە لە ھەفتەیەکدا ٥٠ منداڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
حوسام ئەبو سەفییە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "تەنھا لە یەک ھەفتەدا، تووشبوونی ٥٠ منداڵمان بە بەدخۆراکی تۆمار کردووە".
ڕاشیگەیاندووە: "سیستەمی تەندروستی لە غەززە، بووەتە ئامانجی داگیرکاری (ئیسرائیل)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە سایەی نەبوونی سووتەمەنی پێویست، ھەوڵدەدەین دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بکەینەوە و دۆخەکە لە کەرتی غەززە زۆر کارەساتبارە".
دووپاتیشی کردووەتەوە: "برسێتی باڵی بەسەر کەرتی غەززەدا کێشاوە و نیشانەکانی بەدخۆراکیمان لەسەر ھەندێک منداڵ تۆمار کردووە".