Adham Kako
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه کە تیایدا هاتووه "ته‌نها له ساڵی 2019دا، سێ هه‌زار و 364 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه 842یان منداڵ و 747یان ئافره‌ت بوون، كوژراون".
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ "SNHR"، راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته بڵاوكردەوە.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ساڵی 2019دا، به‌هۆی تێكڕای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى سوورياوه، سێ هه‌زار و 364 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 842یان منداڵ و 747یان ئافره‌ت بوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه کە هه‌زار و 497 هاووڵاتی مەدەنی كه 333یان ئافره‌ت و 371 یان منداڵ بوون له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ربه ئێرانه‌وه كوژراون.
هه‌روه‌ها 452 هاووڵاتی دیكه‌ش كه 119یان ئافره‌ت و 112یان منداڵ بوون به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون.
به‌مشێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مساڵدا، له‌لایه‌ن رووسیا و رژێمی دیمه‌شق-ه‌وه كوژراون، هه‌زار و 949 كه‌سه.
هاوکات رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، 164 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوشتووه كه 50یان منداڵ و 32یان ئافره‌ت بوون.
68 كه‌سی دیكه‌ش كه 20یان منداڵ و 17یان ئافره‌ت بوون له بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپهماناندا كوژراون.
به‌هه‌مان شێوه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 94 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوشتووه كه 11یان منداڵ و هه‌شتیان ئافره‌ت بوون.
70 كه‌سی دیكه‌یش كه 14یان منداڵ و هه‌شتیان ئافره‌ت بوون له پێكدادانه‌كانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئه‌سه‌ددا كوژراون.
هه‌روه‌ها هه‌زار و 19 هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه كه 264 ئافرەت و 230 منداڵیان له‌نێودا بووه له‌لایه‌ن لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كوژراون.
له‌نێو كوژراوه‌كانیشدا 17 كارمه‌ندی هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی ناسراو به "كڵاو سپییه‌كان"، 13 رۆژنامه‌نووس و 26 كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ن.
جگه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، 305 كه‌س له زینداندا و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و ژماره‌یه‌ش 275یان كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 90ی قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی سووریا به ئه‌شكه‌نجه كوژراون.
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه 13 كه‌س، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌شت كه‌س و لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كان نۆ كه‌سیان به ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشتووه.