Eşref Musa
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
ئيدلب-AA
بۆردومان و په‌لاماره‌كانی رووسیا، رژێمی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ئیدلب بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و كۆچكردنیان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا- توركیا.
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كانه‌وه ئه‌و كه‌مپانه‌ی له ناوچه سنورییه‌كان دروست كراون، به‌ته‌واوی پڕبوون. له ئێستاشدا كه وه‌رزی باران و سه‌رما و سۆڵه‌یه زووزوو ئاو ده‌چێته ناو خێوەتەکانەوە.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن نه‌جار یه‌كێكه له دانیشتوانی گوندی بابیلهی باشووری ئیدلب و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی رژێم بۆسه‌ر گونده‌كه‌یان ماڵ و حاڵی جێهێشتووه و هاتووه بۆ سنووری توركیا. نه‌جار له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: "رژێم له ناكاو پێشڕه‌وی كرد، به فڕۆكه و كۆپته‌ر ده‌ستی كرد به بۆردومانكردنی گونده‌كه‌مان به بۆمبی به‌رمیلی. ماڵه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا. لێره‌ش بێچاره و په‌رێشانین، ئێمه له خۆشی‌دا راماننهكردووه به‌ڵكو له په‌لاماره‌كان هه‌ڵهاتووین.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد له ئێستادا له خانوویه‌كی چۆڵدا نیشته‌جێبوون كه سه‌قفی نییه و له كاتی باراندا هه‌موو شته‌كانیان ته‌ڕ ده‌بێت و گوتی"له كاتی هاتنماندا بۆ ئێره هه‌ستمان به نزیكی مه‌رگ ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان نه‌مانبینن له كاتی بۆردومانه‌كاندا له‌ژێر داره‌كاندا خۆمان ده‌شارده‌وه و كه بۆردومانه‌كان ده‌وه‌ستان ده‌ستمان ده‌كرده‌وه به ڕۆیشتن. ماڵه‌كه‌مان و زۆربه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانمان له گونده‌كه‌مان به‌جێهێشت. چیمان بكردایه؟ له‌وێ بماینایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمرین؟".
ئه‌م هێرش و په‌لامارانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی له كاتێكدايه كه له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا له مانگی ئایاری 2017دا بڕیار درابوو چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا دروست بكرێن كه ناوچه‌ی یه‌كه‌م چه‌ند به‌شێكی ئیدلب، لازقیه، حه‌مما و حه‌له‌ب بوو، ناوچه‌ی دووه‌م باكووری شاری حومس و ناوچه‌ی سێیه‌م غوتای رۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به دیمه‌شق و ناوچه‌ی چواره‌م شاره‌كانی ده‌رعا و قونه‌یته‌ره بوون له باشووری سووریا.

به‌ڵام رژێمی سووریا به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و میلیشیاكانی ئێران جگه له ئیدلب ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه كه بڕیاربوو بكرێنه ناوچه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
ته‌نانه‌ت دوای رێككه‌وتنی سۆچی نێوان رووسیا و توركیا له 17ی ئه‌یلوولی 2018دا بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوون و بوونه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له هه‌زار و 600 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی.

جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 تا ئێستا به‌هۆی په‌لاماره‌كانه‌وه بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان سووریا- توركیا بوون.