مارکۆ ڕۆبیۆ: "کاری لەپێشینەی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتیکردنە لە ئیسرائیل"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە بە بەھای چوار ملیار دۆلار، هاوكاری سەربازیی پێشکەش بە ئیسرائیل دەکەن.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە کاری لەپێشینەی سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتیکردنە لە ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مارکۆ ڕۆبیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەئێستادا کاری لەپێشینەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتیکردنە لە ئیسرائیل.
باسی لەوەش کردووە کە لە پەپوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە کە بە بەھای چوار ملیار دۆلار، هاوكاری سەربازیی پێشکەش بە ئیسرائیل دەکەن.
ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مارکۆ ڕۆبیۆ سوپاسی بنیامین ناتانیاھوی کردووە لە ھەمبەر پەسەندکردنی پێشنیازەکەی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ ئیسرائیل ھەماھەنگی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ھەڕەشەکانی ئێران، ھەروەھا ھەوڵەکانیان بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە، دەخانەگەڕ.